په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌سه‌ندكرد

پۆڵه‌تیك پرێس:
لەكۆبوونەوەی په‌رله‌مانی عێراقدا پڕۆژەیاسای بودجەی هەڵبژاردنەكان دەنگی لەسەر درا و په‌سه‌ندكرا.

بێستون زەنگەنە، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، لەسەره‌تادا كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەستا بەڵام دوای گفتوگۆ كۆبونەوەكە دەستی پێكردەوە.

وتیشی:”لەناو هۆڵی كوبونەوەكانی پەرلەمان (179) پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكەبوون و بەزۆرینەی دەنگی ئەندامان پڕۆژەیاسای بودجەی هەڵبژاردنەكان پەسەندكرا”.

به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسا په‌سه‌ندكراوه‌، بڕی 329 ملیار دینار وه‌ك بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ته‌رخانكراوه‌.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، (424) پارتی سیاسی داواکارییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مانی عێراق پێشکەشکردوە، لەو ژمارەیەش (213)یـان پارتە مۆڵەت پێدراوەکانن و (79)ـی دیكه‌یان لەقۆناغی دامەزراندندان.

هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، (15) پارتی سیاسیش داواکاریەکانیان کشاندوەتەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانیش داواکاری (99) پارتی سیاسی بۆ بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران رەتکراوەتەوە.

بڕیار وایە ڕۆژ 2021/6/6 هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا