پۆڵه‌تیك پرێس:
كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی ئۆڤاكۆی له‌نێوان عێراق و توركیا، گه‌رمترین پرسی سه‌ردانی شاندی عێراق بووه بۆ توركیا، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و توركیا باسیان له پلانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی ئۆڤاكۆی كرده‌وه، مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو له‌باره‌ی ده‌روازه سنورییه‌كه‌وه وتی “ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی دەبێت چی بکەین بۆ کردنەوەی دەروازەی کۆراڤا ئۆڤاکۆی و پێشخابوور”.
هه‌رچه‌نده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ك ئاماژه‌كردنێك به هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه پشتگوێ نا‌خرێت، به‌ڵام ده‌روازه سنورییه‌كه جێگه‌ی ترسی چه‌ندین ساڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ده‌روازه‌ی سنوریی ئۆڤاكۆی چییه؟
ساڵی 2017 و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڕه‌شه‌كانی تورکیا دوای ڕیفراندۆم بۆ هەڕەشەی داخستنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کرد، بینالی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا باسی له‌وه‌كرد ئەوان پێشنیازیان کردووە کە دەروازەی ئۆڤاكۆی بکرێتەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌وكاته‌وه و پێشتریش پارتی به‌توندی دژی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوریی له‌و شێوه‌یه‌یه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین سازشی بۆ توركیا كردووه، بۆئه‌وه‌ی واز له‌بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی ئۆڤاكۆی بهێنێت.
ئۆڤاكۆی خاڵێكی ستراتیژیی گرنگی پێكگه‌یشتنی سنوره‌كانی نێوان توركیا، عێراق و سووریایه، هه‌روه‌ها له‌ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه نزیكه، ساڵانی ڕابردوو هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ڕێككه‌وتن.
ئۆڤاكۆی ڕۆڵی ده‌بێت له هه‌ژموونی توركیا به‌سه‌ر سوننه‌كانی عێراق
ئۆڤاكۆی شاڕێگه‌یه‌كی نوێی توركیا ده‌بێت بۆ عێراق و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌یه: ئۆڤاكۆی بۆ پێشخابوور- تەلەعفەر بۆ مووسڵ دواتر تا بەغدا و ده‌توانێت تا بەسرەش بڕوات، واتا چیتر عێراق پێویستی به‌وه نییه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌توركیا بگات.
توركیا له عێراق زیاتر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه بكاته‌وه، چونكه جگه له ڕه‌هه‌نده ئابوورییه‌كه‌ی، ڕه‌هه‌ندێكی گرنگی سیاسی هه‌یه به‌و پێیه‌ی ده‌روازه‌كه به ته‌لەعفەر و موسڵدا تێپه‌ڕده‌بێت، واتا ده‌كرێت ئۆڤاكۆی سودێكی به‌رچاوی بۆ توركمانه‌كانی ئه‌و دوو شوێنه هه‌بێت، له‌وه‌ش زیاتر ڕۆڵی ده‌بێت له هه‌ژموونی توركیا به‌سه‌ر سوننه‌كانی عێراقدا، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه به‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژئاوای كوردستان داده‌بڕێنێت، ئه‌وه‌ش خواستی هه‌ره گه‌وره‌ی توركیایه.
توركیا له ئێستادا بۆئه‌وه‌ی بگاته به‌سره لە خابوورەوە بۆ زاخۆ و پاشان دهۆك و هەولێر و سلێمانی تاوەكو دەگەیشتە خانەقین و ئینجا بەغدا و بەسرە، به‌ڵام ده‌روازه‌یی سنوریی ئۆڤاكۆی ئه‌و ڕێگه‌یه بۆ توركیا و عێراق كورتده‌كاته‌وه.
له‌ڕووی پاره‌ی گومرگیشه‌وه ده‌روازه نوێیه‌كه‌ی عێراق به‌نیازی كردنه‌وه‌یه‌تی سودی بۆ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌بێت، بۆ نمونه بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا 750 دۆلار دەدەنە كۆمپانیای ئینتەرتەیك لە بەرامبەر بارێك كە به‌به‌های 10 هەزار تاوەكو 60 هەزار دۆلار بێت، بڕی ئەم پارەیە به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 1100 دۆلار ئەگەر بەهای بارەكە لە 100 هەزار دۆلار زیاتر بوو، بۆیه توركیا دەتوانێت لەگەڵ حكومەتی ناوەندی رێكبكەوێت و ئەم تێچووە بۆ كۆمپانیاكانی خۆی بگەڕێنێتەوە، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی ترانزێتی خۆی له‌ده‌ستده‌دات، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌م توركیا تێچووی كه‌متر ده‌دات، هه‌م عێراقیش سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی دیكه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه ئابوورییه خنكێنه‌ره‌ی ئێستای به‌غدا تێیكه‌وتوه.
هه‌رێمی كوردستان بچوكده‌بێته‌وه بۆ پارێزگایه‌كی عێراق
به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بڕیاره ده‌روازه‌كه‌ی تیادا بكرێته‌وه بێ كێشه نییه، یه‌كێك له گرفته‌كانی ئه‌وه‌یه، كۆنتڕۆڵی به‌شێكی له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه به‌دیاریكراویش له ناوچه‌ی پیشخابوور، بۆیه توركیا داوای له عێراق كردووه سه‌ره‌تا ئه‌و ناوچه‌یه بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، دواتر هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو به‌هاوبه‌شی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا بنێن.
توركیا و عێراق ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بوه‌ستنه‌وه كه له‌هه‌رێمه‌وه دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌غدا به توركیایان گوتووه، ناتوانن به‌رگه‌ی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بگرن بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه چونكه ناوچەی پیشخابوور یەكێكە لەو رێگەیانەی كە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەكاری دەهێنێت بۆ گەیاندنی هاوكاری سەربازیی بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه لە سووریا.
به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی داده‌بڕێت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بچوكده‌بێته‌وه بۆ پارێزگایه‌كی عێراق.