پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌پێى وته‌ى هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانى كورد له‌به‌غدا كه‌به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماریان كردووه ، شاندى هه‌رێمی كوردستان ئامانجیان چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان نیه، به‌ڵام هاتوون پاره بۆقه‌رزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ببنه‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق كه به‌شداربوو له‌كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ى ڕاگه‌یاند، “به‌ئاماده‌یی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوینه‌وه و پێمان وتن، ئێمه په‌یامێكمان پێیه ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمى كوردستانه، بۆیه ده‌بێت ڕاستگۆ بن له‌پێدانى داتاكانى تایبه‌ت به‌داهاتى خاڵه‌سنورییه‌كان و ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان تا كێشه‌كان ئاسانتر چاره‌سه‌ربكرێن”.
موسه‌ننا ئه‌مین وتیشى:”به شاندى هه‌رێمی كوردستان‌مان گوت، ئێوه هاتوون پاره وه‌ربگرن بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نه‌ك چاككردنى ژیانى مووچه‌خۆران و پێدانه‌وه‌ى مووچه‌كانیان و باشتركردنى گوزه‌رانیان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو حكومه‌ت به‌ڕواڵه‌ت ده‌ڵێن ئاماده‌ین بۆ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ردوو حكومه‌ت سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خۆیانن و هیچ لایه‌كیان ئیراده‌ى ته‌واویان نیه به‌تایبه‌ت شاندى هه‌رێم، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، “حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانێت توركیا و ڕوسیا ڕ‌ازى بكات و هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیش هه‌مواربكاته‌وه، هاوكات قه‌ره‌بووى هه‌موو كۆمپانیاكانى نه‌وتیش بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شدا داواكانى خۆى تایبه‌ت به‌نه‌وت له‌دادگاكان ده‌كشێنێته‌وه”.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری به‌غدایه، تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق ئه‌نجامنه‌دراوه.