رۆمه‌نیگه‌ سوكایه‌تی به‌ مباپی ده‌كات

پۆڵه‌تیك سپۆرت

له‌كاتێكدا ئه‌مشه‌و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دابه‌شده‌كرێت، كه‌چی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونخ كارل هاینز رۆمه‌نیگه‌ بابه‌تێكی دیكه‌ ده‌وروژێنێت و چاوه‌كان ده‌خاته‌ سه‌رخۆی.

ماوه‌یه‌كه‌ بابه‌ت و مانگرتنی مباپی یاریزانی لاوی فه‌ره‌نسی و یانه‌ی پاریسان جێرمان گه‌رمه‌ بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌ڵام ئه‌مرۆ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ گاڵته‌ به‌و یاریزانه‌ ده‌كات و له‌ بایه‌خی نرخ و توانای كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و وتی:
“مباپی هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی بایرن میونخ یاریی بكات، ئه‌و لاوه‌ جارێ‌ هه‌ر له‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ بێت باشتره‌”.

ئه‌م قسانه‌ی رۆمه‌نیگه‌ لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆكرا و ده‌وترێت ئه‌و تیپه‌كه‌ی خۆی له‌ ریال و هه‌مووان به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک