هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: بەچەند قۆناغێك پڕۆسەی چاکسازی دەیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، “بە چەند قۆناغێک پڕۆسەی چاکسازی کە بەرنامەی یەکێتییە دەیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە”.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ڕایانگه‌یاند، “ئەمڕۆ پێشوازیمان کرد لە محەممەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و وەفدێکی ھاوڕێی، لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکان، تەئکیدمان کردەوە لەسەر پێویستیی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لە نێوان سەرجەم ھێز لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان بە تایبەت پرسی بەشە بودجەی هەرێم لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ـی عێراق”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئاماژەمان بە ھەستیاریی دۆخەکە کرد و جەختمان لەسەر بڕیاری یەکێتیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و یەکخستنی ھەڵوێستەکان”.

هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌ڵێن “چیتر ڕێگە نادرێت کێشمەکێش و قەیرانەکان کاریگەرییان لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک ھەبێت و بۆ ئەوەش یەکێتیی وەک خاوەن ھێزێکی کاریگەر بەرنامەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و قەیرانی دارایی لە ئەرزی واقیعدا جێبەجێ دەکات”.

ده‌شڵێن “بۆ ئەوەش ھاوکاری و پشتیوانیی ھەموولایەکمان پێویستە و بە چەند قۆناغێکش پڕۆسەی چاکسازی کە بەرنامەی یەکێتییە دەیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا