یەپەگە: رێز لە سەروەری هەرێم دەگرین

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل، یەپەگە رایگەیاند، هێرشیان نەكردوەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگەو رێز لە سەروەری هەرێمی كوردستان دەگرن.

یەپەگە لەراگەیەنراوێكدا وەڵامی بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی دایەوەو رەتیكردەوە هێزەكانیان لەناوچەی سحێلا هێرشیان كردبێتە سەر پێشمەرگە.

رۆژی 16ی ئەم مانگە سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یەپەگە لەناوچەی سحێلا هەوڵیانداوە بێنە خاكی هەرێمەوەو بەهۆیەوە هێرشیان كردوەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە.

لەوبارەیەوە یەپەگە دەڵێت، ” هێزەكانمان ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، لە نزیك ناوچەی سحێلا، هیچ هێرشیكیان نەكردوەتە سەر بارەگاكانی پێشمەرگە، هیچ هۆكارێكیش بۆ ڕوودانی هێرش نییە”.

دڵنیایش دەدات لەوەی، بابەتەكە گەورە كراو و لە ڕاستی دوور خراوەتەوە، “ئەوەی ڕوویدا لە ئەنجامی كەمی یەكڕیزی و پەیوەندی نێوان ئێمە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بوو”.

راشیگەیاندووە، لەساڵانی رابردوشدا هاوبەشی نێوان رۆژئاوا و هەرێم هەبووە و بەردەوامە، ئەو پەیوەندییەش لە چوارچێوەی شەڕی داعش و پێكهێنانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكەدا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا