كازمی لە ئەنكەرە!

كازمی پەیوەندیی لەگەڵ توركیا باشە، پەیوەندیەكی بەتینی لەگەڵ هاكان فیدان ڕاوێژكاری دەزگای هەواڵگیری میت هەیە، كە دەگەرێتەوە بۆ ئەوكاتەی، كە كازمی هاوتای هاكان بووە و بەرێوەبەری دەزگای موخەبەراتی عێراقی بووە.

توركیا و عێراق وەك دوو دەوڵەتی دراوسێ، بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بۆیە هەمیشە لەسەروبەندی دانوستانەكاندا، توركیا فاكتەرێكی بەهێز بووەو دەستێوەردانی كردووە، فشاری كردووە بۆ ئەوەی دانوستانەكان بەو ئاقارەدا بچێ بەرژەوەندییەكانی دەیخوازێ.

لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا، شۆڕشی كوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆك تاڵەبانی دانوستانی لەگەڵ عێراق و سەدام حسێن ئەنجامدا، كە گەیشتە ئەوەی بڕیار بدرێ و ڕێكەوتن بكرێ، بە دەستێوەردانی توركیا شكستی هێنا.

ئێستا لەكاتێكدا كازمی دەچێتە ئەنكەرە، دە ڕۆژە وەفدی هەرێم لە بەغدایە و دانوستاندنی چڕ هەیە، لەبارەی چارەسەركردنی بودجە و نەوت. توركیا جگە لە فاكتەری دراوسێتی و بەڕژەوەندی هاوبەش و دۆسیەی پەكەكە و ڕێكەوتنی شەنگال، دۆسیەی نەوتی هەرێم، فاكتەرێكی ترە و توركیا بەهۆیەوە ڕۆڵی دەبێت لە چارەنووسی داوستاندنەكان.

پارتی كە ناوچەی هەژموونی هاوسنورە لەگەڵ توركیا، ڕێكەوتنی پەنجا ساڵەی نەوتی لەگەڵ توركیا، بۆیە بەدڵنیاییەوە، چۆن لە شەش ساڵی ڕابردوودا، دەستی هەبووە لە ئەنجامی دانوستاندنەكان، ئەوە ئەمجارەیش ڕۆڵی یەكلاكەرەوەی دەبێت، لەلایەك پارتی بەقسەیان دەكات، لەلایەكی تریش كازمی لەڕوانگەی بەرژەوەندی هاوبەشیانەوە گوێ لە توركیا دەگرێ.

چوونی كازمی بۆ توركیا، لە كاتێكدا وەفدی هەرێم لە بەغدایە، لەرووی تەكنیكیەوە، دانوستانەكانی هەرێم و عێراق دوادەخات، لەلایەكی تریشەوە ئەنجامی سەردانەكەیشی بۆ توركیا كاریگەری دەبێت لەسەر چارەنووسی دانوستاندنەكان.

بەداخەوە هیچ كاتێ كورد لە باشوری كوردستان هێندەی ئێستا مەوقفی خراپ نەبووە، بریا ئەمە پەندێ بە كورد بدات و بەخۆیدا بچێتەوە، كێشەكانی چارەسەر بكات و چاكسازی بكات و ژێرخانی وڵات بونیاد بنێتەوەو بیكاتە وێستگەی وەرچەرخان.

كاروان یاروەیس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا