شەنگال لەنێوان رێكەوتن و زامێكی بەردەوامدا

وەك چون كێشەی شەنگال بەپلەی یەكەم بە كێشەی ئێزدییەكان دادەنرێت، بەهەمان شێوە دەبێ ئاماژە بەو ڕاستییەش بدەین كە چارەسەركردنی كێشەكەش بەبێ بەشداری راستەوخۆی هەموو پێكهاتەكانی ئێزدییەكانی ئەو شارە نایێتە دی.

بۆیە پێناچێ ڕێكەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر دۆخی شەنگال ئامانجەكانی خۆی بە سەركەوتووانە بێنێتەدی بەبێ ئەوەی لەیەكتێگەیشتن و رێكەوتن لەنێوان پێكهاتەكانی ئێزدییەكان بكرێت، چونكە ئێزدییەكانی شەنگال لەدوای جینۆسایدی ئێزدییەكانی ئەو شارە بونەتە پێنج بەش و، هەر یەكێك لەو بەشانە جیهانبینین وپلان و تێگەیشتنی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی شەنگال و دیاریكردنی ئایندەو چارەنووسی شارەكەیان .

كەواتە بۆ چارەسەركردنی كێشەی شەنگال پێویستە پرۆژەیێك لەلایەن خۆدی ئێزدییەكانەوە ئامادەبكرێت و، ببێتە جێگای رەزامەندی هەموو پێكهاتەكانی ئێزدییەكان، هەروەك ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی هەموو ئێزدییەكان، بەپێچەوانەوە هەر پرۆژەیێك كە بەبێ بەشداری هەموو پێكهاتەكانی شەنگال بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوا زیاتر دەكەوێتە خانەی رێكەوتنێكی سیاسیانە و، بە سەپاندنی ئیرادەی بەشێك لە ئێزدییەكان بەسەر بەشەكانی دیكەدا ئەژماردەكرێت، ئەمەش نەك نابێتە هۆی ساڕێژكردنی زامی شەنگال وهێنانەكایەی چارەسەركرنێكی ریشەیی بۆ كێشەی شەنگال، بەڵكو دەبێتە هۆی زیاتر پەرتەوازەكردنی ئێزدییەكان، چونكە پێشتر ئەم جۆرە مۆدێلە دوو جار تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو نەبووە.

لەتیف نێروەیی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا