پۆڵه‌تیك سپۆرت
رۆژی یه‌ك شه‌ممه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خولی ئیسپانی به گۆڵێكی میسی یه‌ك و هیچ له یانه‌ی لیڤانتی برده‌وه. بردنه‌وه‌كه ئاسایی بوو، به‌ڵام ئاهه‌نگ نه‌گێرانه‌كه‌یان ئاسایی نه‌بوو.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له یاریزانێكی لیڤانتی كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه باسی ئه‌و یارییه ده‌كات و ده‌ڵێت:
“ئه‌وكاته‌ی میسی و هاورێكانی له‌ژووری جلگۆرین بوون هیچ ده‌نگیان لێوه نه‌ده‌هات، كاتێك له یاریگاكه‌ش یارییان ده‌كرد هه‌ر قسه‌یان نه‌ده‌كرد، دواتر له تونێلی چوونه‌ژوره‌وه‌ش پێكه‌وه هه‌ر قسه‌یان پێكه‌وه نه‌ده‌كرد.
له نێوان گێمه‌كاندا دۆخه‌كه هه‌روه‌ك خۆی وابوو، كاتێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه و چوونه‌وه ژووری جل گۆرین هیچ ئاهه‌نگێكیان نه‌گێرا و هه‌ر بێده‌نگ بوون وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌یان نه‌بێت و بردنه‌وه‌كه گرنگ نه‌بێت به‌لایانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یاریزانانی پاكۆ لۆپێز به‌هۆی ئه‌و ساردی و سڕییه‌ی میسی و هاورێكانی شه‌رمیان كردووه داوای گۆرینه‌وه‌ی درێس له تیپه‌كه‌ی كۆمان بكه‌ن.