نرخی نەوت نزمبوونەوەی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 13 سەنت بەرێژەی 0.26٪ دابەزینی تۆماركردووەو هەر بەرمیلێكی بە 50.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 10 سەنت بەرێژەی 0.21٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 47.52 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، چەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەڵام زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا