حزبەكانی رۆژهەڵات: حەشدی شەعبی هۆكاری هێرشەكانی ئێرانە بۆسەر بارەگاكانمان

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لەحزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بارەگاكانیان لەناوچەكانی هەرێمی كوردستانە بەردەوام مەترسی هێرشی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان لەسەرەو حەشدی شەعبیش بەهۆكاری هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بارەگاكانیان دەزانن.

فەرهاد شەقبانی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە لەهەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام مەترسییە بۆسەر بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەهەرێم ئەویش لەڕێگای ئەو هێزو تاقم و دەستانەی كە لەناو خاكی عێراقدا پێكیهێناون كە یەكێك لەوانە حەشدی شەعبیە و بەدامەزراوەیەكی ئێرانی دەزانن.

وتیشی، “هەر جۆرە هێرشێك بۆسەر بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەدەستی هێزی حەشدی شەعبی دەزانین، چونكە هەر ئەوان پیلانەكانیان بۆ دادەنێن و لەئەنجامەكانی ئێران ئاگادار دەكەنەوە”.

لەچەند رۆژی رابردودا جموجوڵەكانی حەشدی شەعبی لەگوندی پەڵكانەی سنوری پارێزگای كەركوك سەری هەڵدا ئەوەش نیگەرانی كوردو دانیشتوانی ناوچەكەی لێكەوتەوە.

لەئێستاشدا هەوڵەكانی حەشد بۆ داگیركردنی ناوچە كوردییەكان و جموجوڵەكانی بەدەستێوەردانی ئێران دەزانرێت كە دەیەوێت لەرێگەی ئەو گروپانەی خۆیەوە گرفت بۆ كوردو حزبە كوردییەكانی دیكەی رۆژهەڵات دروست بكات كەبارەگاكانیان لە هەرێمدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا