پوتین پیرۆزبای لە بایدن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی روسیا لەرێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن كاندیدی دەچوویی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا كردو رایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ بایدن كار بۆ سەقامگیری ئاسایشی جیهان بكەن.

پێگەی ئیلاف بڵاویكردەوە، لەو پەیوەندییەدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا سەرەڕای پیرۆزبایی لە بایدن راشیگەیاند، هیوای وایە هەردولا جیاوازییەكانیان بەلاوە بنێن تا پێكەوە ئاسایشی دنیا بپارێزن.

پوتین وتوشیەتی، “ئامادەیی خۆم رادەگەیەنم بۆ وەلانانی جیاوازییەكان و هاوكاریكردنی یەكتر لەپێناو ئاسایشی دنیا، بۆ ئەوەش ئامادەم لەگەڵ تۆدا كار بكەم و هاوكاریی یەكتر بكەین”.

لەدواین قۆناغی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا، دەستەی نوێنەرانی هەڵبژاردنی ئەمریكا “ئێلێكترۆڵ كۆلیج” بەفەرمی بایدنیان وەك سەرۆكی داهاتوی ئەمریكا دیاریكرد.

پێشتر بەرپرسانی روسیا هەڵبژاردنی ئەمەریكایان بە فەوزا ناوبردو ئاماژەیان بەوەكرد هەڵبژاردنەكە گوزارشت لە بۆچوونی ئەمریكییەكان ناكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک