پۆڵه‌تیك سپۆرت
شه‌وی پێشوو جارێكی دیكه له خولی فه‌ره‌نسی نیمار داسیلڤای برازیلی تووشی پێكان بۆیه‌وه، دواتر ده‌ركه‌وتن پێكانی نابراو له پاژنه‌ی پێیه‌تی و بۆ چوار هه‌فته نابێت یاریی بكات.
دوای راكێشانی تیروپشكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه به‌رشه‌لۆنه و پاریسان جێرمان كه نیمار بۆ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه یاریی ده‌كات و گه‌وره‌ترین یاریی ئه‌و قۆناغه‌یه، پزیشكه‌كان دوپاتیان كرده‌وه ئه‌و یاریكه‌ره ده‌توانێت له مانگی دووی ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌و یارییه به‌بێ گرفت به‌رامبه‌ر میسی و هاورێكانی ئاماده‌بێت.