پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێك تاوتوێده‌كات، یه‌كێك له‌پرسه‌كان ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆببێته‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین ده‌رئه‌نجامه‌كانی دانوستانی هه‌رێم و به‌غدا باسده‌كرێت و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت.
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم شه‌وی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌به‌غدا ده‌مێننه‌وه بۆ درێژه‌دان به دانوستانه‌كان، وتیشی، چاوه‌ڕێن به‌غدا وه‌ڵامی ئه‌وه‌یان بداته‌وه له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌رێم به‌یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، چه‌ند پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “چاوه‌روانده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى 2021 بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردن و تێپه‌ڕاندنى”.
وتیشى، “پشكى هه‌رێمى كوردستان باس كراواوه و ماف و ئه‌ركه‌كانى تێدا دیاریكراوه و ئه‌وه‌ش پێشتر له وه‌فده ته‌كنیكیه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه”.