پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی سزادانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند، ئیدانه‌ی ئه‌و سزایانه ده‌كه‌ن.
له‌پاش ڕاگه‌یاندنی سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكراكرد و وتی “توركیا وه‌ڵامی ئه‌و سزایانه له‌كات و شوێنێكی گونجاو‌دا ده‌داته‌وه، چونكه توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆی، هه‌رموو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر”.
توركیا وێڕای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكای كردووه، هاوكات ده‌ڵێت سزاكان زیان به په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌شكردوه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتر گوتبووی، مافی توركیا بووه ئه‌و سیستمه به‌رگرییه موشه‌كییه‌ی كڕیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، “سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و پیشه‌سازیی به‌رگری له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆغان هه‌نگاوبنێین”.