بایدن هێرشی توند دەكاتە سەر ترامپ

ئەم بابەتە 36 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێدراوی ئەمریكا هێرشی توندی كردە سەر دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو رایگەیاند، ئەو بێرێزی دەكات بەرانبەر بەویستی گەلی ئەمریكا.

جۆ بایدن، لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن سەركەوتنەكەی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەفەرمی ناساندووە، بەڵام ترامپ هێشتا ئامادەنییە دان بنێت بەشكستەكەیداو ئەوەش ئەوپەڕی توندڕەوییە، كە هاوشێوەی نییە.

رۆژی دوو شەممە 14ی كانوونی دووەم، ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی ئەمریكا بەفەرمی بردنەوەی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكانی راگەیاند.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە سێی تشرینی دووەمی رابردوو بەرێوەچوو، كە تائێستا دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییەكان دانی نەناوە بەو شكستەی لەهەڵبژاردنەكە تووشی بووە.

لەدوای بایدنیش باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، قسەی لەسەر ترامپ كردو رایگەیاند، ترامپ هەموو ڕێكارە یاساییەكانی تەواوكردووە بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن، بەڵام لەوەشدا شكستیهێناوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک