حیزبە كوردستانییەكانی كەركوك دژی پێكهێنانی حەشدی كوردی دەوەستنەوە

پۆڵەتیك پرێس

حیزبە كوردستانییەكان كەركوك هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پێكهێنانی هێزێكی حەشدی كوردی لە سنوری شارەكە دەربڕی و رایانگەیاند، دژی پێكهێنانی هەر هێزێكی نایاسایی دەوەستنەوە.

حزبە كوردستانییەكانی كەركوك كۆبونەوەو دواتر رایانگەیاند، دژی تەعریب و هەر كارێكی نادەستوری دەوەستنەوە.

محەمەد عوسمان بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لەكەركوك باسی لەوەكرد، وەك حزبە كوردستانیەكان بەڵێنی پێكەوە كاركردنیانداوە، بە یەكسانی لە كێشەكان دەڕوانن جگە لەوەش یەك دەنگ و یەك ڕیزن بۆ ئەوەی پێكەوە لەگەڵ پێكهاتەكان كار بكەن.

لەبارەی پێكهێنانی ئەو هێزەش كە بەناوی هێزی حەشدی كوردی لەگوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دوبز دامەزراوە وتی، “لەگەڵ سەرۆك هۆزەكان كۆدەبینەوە دژی پێكهێنانی هەر هێزێكی نایاسایی دەوەستینەوە، هەر هێزێك دروست دەكرێت دەبێت یاسایی و فەرمی بێت بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵك بكات دەگەڕینەوە بۆ دەستور”.

رۆژی شەممەی رابردو، بەناوی پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەكەیانەوە، سەرۆكی عەشیرەتی شوان لەگوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دوبز هێزی حەشدی كوردی دامەزراند، ئەوەش نیگەرانی پێكهاتەی كوردی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا