نرخی نەوت لەسەروو 50 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی گەیشتە پەنجا دۆلاری ئەمریكی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی بەرێژەی 6٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 50.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 29 سەنت بەرێژەی 0.62٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 46.86 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بۆ هەفتەی شەشەمە لەسەر یەك نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆماردەكات، كە ئەوەش پەیوەندی بە هەوڵەكان هەیە بۆ بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینانەی بۆ كۆرۆنا بەرهەمهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا