لە عێراق شەش هەزار پرۆژە راگیراون

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستا نزیكەی شەش هەزار پرۆژە لە شارە جیاوازەكانی عێراق راگیراون.

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، تێچوی ئەو شەش هەزار پرۆژەیە 126 ترلیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پرۆژە تەواو نەكراوەكان هێشتا هیچ جۆرە بودجەیەكیان بۆ تەرخان نەكراوەو توانای حكومەتیش بۆ تەرخانكردنی بودجە بۆیان ئەستەمە.

راشیگەیاند، پێشبینی ناكرێت لەداهاتویەكی نزیكدا ئەو پڕۆژانە تەواو بكرێن.

لەماوەی رابردودا پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایی پەسەند كرد، پێشتریش مستەفا كازمی داوای كرد بڕی قەرزەكە زیاتر بكرێت تاوەكو بۆ بەشێك لەو پرۆژانە تەرخان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا