دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی نەوت لەئارادانیە و تەنها بەشێوەیەكی كاتی دابەشكردنەكەی لەلایەن شۆفێرانی تانكەرەكانی نەوتەوە وەستێنراوە.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی خۆپیشاندەران، لەچەند رۆژی رابردودا شۆفێرانی تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵانیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی وەستاندووە.

وتیشی، “بەفەرمی هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی نەوت نییە و بەمزوانە لەو شوێنەی وەستاوە دەست بەدابەشكردنی دەكرێتەوە، چاوەڕوانی ئاسایی بونەوەی دۆخەكەن، بەڵام ئەو بڕە نەوتەی لە بەغداوە دێت زۆر كەمە و بەشی سەرجەم گەڕەكەكان ناكات”.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بەهۆی دروستبونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی وەستێنرا و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانیش داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد هاوكاری تیمەكانی دابەشكردنی نەوت بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا