پۆڵۆتیك سپۆرت
كه‌مێك پێش ئێستا له خولی ئیسپانی له یاریی دێربی شاری مه‌درید یانه‌ی ریاڵ مه‌درید توانی له تیپی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی لالیگا بباته‌وه.
پێشبینی ده‌كرا سیمۆنی ئه‌مساڵ به ئاسانی ریاڵ راماڵێت، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی یارییه‌كانی دیكه‌ی خراپترین ئاستیان پێشكه‌شكرد و له‌سه‌ر یاریگای تیپی راكابه‌ر به دوو گۆڵی كاسمیرۆ و كارڤاخاڵ یارییه‌كه‌ی دۆراند.
دوای ئه‌م شكسته سیمۆنی نوخته‌ی له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌ی دانا‌و ده‌ركه‌وت ئه‌م ساڵ به‌هۆی ناجێگری تیپه‌كانی وه‌ك ریال و ڤالانسیا و به‌رشه‌وه به ئاسانی گه‌یشتۆته لوته‌كه. به‌م ئه‌نجامه ئێستا تیپی مێره‌نگی ته‌نیا سێ خاڵ له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دووره و چاوه‌روانی یارییه‌كانی سبه‌ی ده‌كات.