بازرگانانی هەڵەبجە كار بۆ بوژانەوەی ئابووری پارێزگاكەیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
بۆ رزگاركردنی هەڵەبجە لەو چەقبەستووییەی تێیكەوتووە و هەوڵدەدرێت جموجوڵی بازرگانی و ئابووری لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە زیادبكرێت.

پێشەوا ئەحمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئامانجی سەرەكیمان بوژانەوەی ئابوری هەڵەبجە و زیادكردنی جموجوڵی بازرگانییە لە ناوچەكە، هەوڵمانداوە كار لەسەر ئەو بابەتە گرنگانە بكەین كە ئەم ئامانجانە بەدی دەهێنێت.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لە چەند رۆژی رابردوو سەردانی بەغدامان كردو لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك كۆماری عێراق و عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق زنجیرەیەك كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە.

باسی لەوەشكرد، كردنەوەی مەرزی سازان یەكێك بووە لەداواكارییە سەرەكییەكانمان و سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بەڵێنیدا داواكارییەكەمان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات.

رۆژی 6ی 12ی 2020 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە سەردانی بەغدایانكرد و زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا