داهاتی ڤاکسینەکەی فایزەر و مۆدێرنا چەند دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس

چەند ئابوریناسێک لە واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی پێشبینی ئەوە دەکەن کۆمپانیاکانی فایزەر و مۆدێرنا بەهۆی ڤاکسینەکانیانەوە، لە ساڵی داهاتوودا ببنە خاوەنی دەستکەوتی مەزن.

بەپێی مەزەندەکانی دامەزراوەی مۆرگان ستانلی تایبەت بە خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرهێنان، کۆمپانیای فایزەر لە توانایدایە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ بە بەهای ١٩ ملیار دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی رای شارەزایانی دامەزراوەی خزمەتگوزارییە داراییەکانی گۆلمان ساکس، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای مۆدێرنا لە ساڵی داهاتوو بڕی ١٣،٢ ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت، بەو مەرجەی لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەند بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڤاکسینی فایزەری پەسەند کرد و مۆڵەتی کوتانی دایە ئەمریکییەکان کە وڵاتەکەیان زۆرترین زیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرکەوتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا