پۆڵه‌تیك پرێس
تائێستا گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌خاته‌ڕوو.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌شته ئاسمانیه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ئه‌وروپا راگیرا، تائیستاش گه‌شته‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان فرۆكه خانه‌ی سلێمانی و به‌ریتانیا به‌فه‌رمی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كردووه.
وتیشی، “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی راسته‌وخۆی هه‌روڵاتێك په‌به‌نده به‌هێڵی ئاسمانی عیراق، به‌ڵام تائێستا هیچ هێڵێكی ئاسمانی داوای پێشكه‌ش به‌ئێمه نه‌كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، به‌فه‌رمی داوای له‌وشێوه‌یه به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌رچه‌نده گه‌شت بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌یه به‌شێوه‌ی ترانزێت، واته گه‌شتی راسته‌وخۆ نین، ئه‌و وڵاتانه‌ش كه پێش بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ساڵانی رابردوو گه‌شتیان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌بووه وڵاتی ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه بوون.
كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر گه‌شته ئاسمانیه‌كان، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ڕێنماییه قورسانه‌ی بۆ گه‌شتیاران دانراوه، جۆری ئه‌و ڤیزانه‌ی ده‌رده‌كرێت بۆ گه‌شتیاران، چونكه ئێستا ڤیزای ئاسایی به گه‌شتیاران نادرێت، ته‌نها به‌و كه‌سانه نه‌بێت كه مافی نیشته‌جێبوونی وڵاتێكیان هه‌یه یان جۆرێك له ڤیزای تایبه‌تیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به وته‌ی تاهیر عه‌بدوڵڵا.