كازمی سەردانی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا بكات.

حەسەن جەنابی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو لەگەڵ شاندێكی باڵا سەردانی وڵاتی توركیا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

ئەوەش دەبێتە دووەمین سەردانی كازمی بۆ توركیا لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق.

لەسەردانەكەی پێشووی كازمی بۆ توركیا لەگەڵاَ ئەردۆغان كۆبویەوەو لەبارەی پەیوەندییەكانی هەردولاوە گفتوگۆیان كرد.

لەماوەی رابردوشدا هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێم و كوژرانی دوو سەربازی عێراقی لەلایەن توركیاوە بوونە هۆی نیگەرانی كازمی و جۆرێك لە ساردبوونەوە لە نێوان هەردو وڵات بەدیهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا