یەكێتی ئەوروپا سزای توندی توركیا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپادا ئەگەری زۆرە سزای توند بەسەر توركیادا بسەپێنرێت.

لەیەكەمین رۆژی كۆبونەوەی لوتكەی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا درا ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كارەكانی دژ بە یۆنان و قوبرس لە دەریای ناوەڕاست.

بەرپرسانی یەكێتییەكە كۆكن لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر توركیاداو ئەو كارانەی توركیا لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامی داون بە كاری دوژمنكارانە ناودەبەن.

بەوتەی سەرچاوەكانی هەواڵ چاوەڕوان دەكرێت یەكێتی ئەوروپا سزاكانی سەر توركیا خۆی لە سزادانی كەسایەتییەكانی ناو توركیا و گرتنەبەری رێكاری زیاتر بەرامبەر ئەو وڵاتە ببینێتەوە.

دەشڵێن، “ئەگەر توركیا بەردەوام بێت لەو رەفتارانەی ئەوا لە داهاتوودا سزای بەرفراوانتری بەسەردا دەسەپێنین”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردودا توركیا بێ گوێدانە هۆشدارییەكانی یەكێتی ئەوروپا كاری گەڕان و پشكنینی بەدوای گازی لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا