پۆڵه‌تیك پرێس:
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری (B-52)ـی ئه‌مریكی له‌سه‌ر ئاسمانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و نزیك له‌سنوره‌كانی ئێران ده‌سوڕێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز”ی ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكرده‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ر جۆره هێرشێك بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌یت به‌رگری ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری (B-52) له‌ئاسمانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی سوڕاونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه له گه‌شته‌كه‌یدا ماوه‌ی 36 سه‌عاتی پێچووه.
سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌ی ئه‌مریكا دووه‌م جاره له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا ئه‌و فڕۆكه‌یه بنێرێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
فڕۆكه‌ی B52 چییه؟
له سێ ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو كاتێك ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ململانێیه‌كی تونددا بوون، ه‌و جۆره فڕۆكه‌یه ڕه‌واجی په‌یداكرد ، كه له‌توانایدا 35 تۆن بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵبگرێت.
له‌كاتی جه‌نگی ڤێتنام و پاشان جه‌نگی كوه‌یت له ساڵی 1991 ئه‌و فڕۆكه‌یه ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ لێدان له‌ئامانجه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته، شێوه‌ی بۆردوومانكردنی B52 به شێوه‌ی “مافوور”ی ناسراوه واتا وه‌ك مافوور بۆمبه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
فڕۆكه‌كه له‌توانایدا هه‌ڵگری موشه‌كی له‌یزه‌ریی بێت، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌توانێت موشه‌كی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت و له‌دووریی سه‌دان كیلۆمه‌تره‌وه بیته‌قێنێت، هاوكات هه‌مان فڕۆكه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌سوریا به‌كارهێندراوه.
ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه بیه‌وێت بۆمبی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت، ئه‌وا له‌نێویدا په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ پاراستنی تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ی، له‌دوای هێرشی ئه‌تۆمیی و ئه‌و تیشكه زیانبه‌خشه‌ی له ئه‌نجامی ته‌قینی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه دروستده‌بێت.
له‌نێو B52 چه‌ندین تیم بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌فڕۆكه‌یه‌كی ئاسایدا ته‌نیا فڕۆكه‌وانه‌كه هه‌بێت، ئه‌وا له‌نێو ئه‌م فڕۆكه‌یه‌دا جگه له‌فڕۆكه‌وان تیمێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا گه‌شت ده‌كه‌ن.