پۆڵه‌تیك پرێس:
جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی پێشووی ئه‌مریكا له‌سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌بێت ئەردۆغان لە تورکیا جیابکەینەوە، تورکیا دەوڵەتێکی گرنگە بۆ ناتۆ”.
جه‌یمس جێفری له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی دۆخی سوریا و مه‌ترسییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان وتی “ئەردۆغان پاشەکشە ناکات تا ئه‌و كاته‌ی کەڵبەکانتی پیشان نەدەیت، ئێمەش وه‌ك ئه‌مریكا ئەوەمان کرد کاتێک له‌باره‌ی ئاگربەست لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا گفتوگۆمان لەگەڵدا کرد”.
به‌وته‌ی نێرده‌ی پێشووی ئه‌مریكا له‌سوریا، له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڕه‌شه‌كانی ساڵی ڕابردووی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا حەزی نەدەکرد تورکیا بەهیچ شێوەیەک لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بوونی هه‌بێت.
جێفری له‌وچاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی “ئه‌لمۆنیتۆر” هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت “جه‌نه‌ڕاڵ مەزڵوم هەرچی لە توانادا بێت دەیکات بۆ پاراستنی گەلەکەی”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “كورد ژماره‌یه‌ك جومگه‌ی به‌رچاوی له كاروباری سوریا له‌ده‌ستدایه، هه‌روه‌ها لایەنێکی کاریگەر دەبن لە کۆتاییهاتنی قەیرانی سوریا”.