خەنجەرەكەی بارزانی‌و شاندەكەی هەرێم لەبەغدا

لە دوانزەی مانگی ڕابردوو كاتێك یاسای قەرز دەرچوو، مەسعود بارزانی وتی لەپشتەوە خەنجەریان لەگەلی كوردستاندا.

هەر ئەوكات وتمان نەخێر ئەوە سیاسەتی شكستخواردووی نەوتی هەرێمە كە خەنجەری لەپشتەوە لەخەڵكی كوردستانداوە.

ناچمەوە سەر ئەوەی كەچۆن هەندێك كۆیلە ئەوكات تەخوینیان كردین و بەخائین و ناحەزی هەرێم تانەو تەشهیریان بۆ داتاشین.

دواتر چەند ڕۆژێكیش یاریان بەشعوری خەڵك كرد و وتیان كازمی یەكجار 320 ملیار دینارەكە دەنێرێت.

هەر ئەوكات وتمان ، مستەفا كازمی یاسای قەرز دەست و قاچی بەستوە و هەتا نەڕۆن نەوت تەسلیم نەكەن شتی وانابێت.

دیسانەوە كراینەوە جاش و ناحەزی هەرێم، قەوانە سواوەكەیان بۆ لێداینەوە.

ئێستا حكومەتی هەرێم ، هەموو پابەندیەكی بۆ یاسای قەرز دەربڕیوە و وەفدێكی بەدەسەڵاتەوە( وەك خۆیان دەڵێن ) ناردوەتە بەغداد هەتا یاسای قەرز جێبەجێ بكات و دەڵێن تۆپەكە لەساحەی حكومەتی عیراقە.

ئالێرەدا دەپرسین؟
ئەی ئەگەر مانگێك لەمەوبەر خەنجەر لەكوردستان درا، ئەوا خێرە ئێستا وەفدێكتان ناردوە و ڕازیبوون بەو یاسایەی ناوتانناوە یاسای خەنجەر؟؟؟

ئەی تەشهیرو تۆمەتەكانی مانگێك پێشترتان چی لێدەكەن، هەر لەبەرئەوەی وتمان ئەوە خەنجەری خۆتانە؟؟؟

خۆ ئێستا زانیتان كێ ڕاستی كرد و كێش چەواشەكاری و قسەی ناشرین و بێ بنەما دەكات.؟؟؟

ئەی لەبیرتان نیە دوابەدوای دەرچونی یاسای قەرز ڕاستەوخۆ وتەبێژی حكومەتی عیراق داوایكرد هەرێم بەپەلە بێتە بەغداد و ڕێكبكەون لەسەر یاساكە بەڵام حكومەتی ئێرە هەر لەخەنجەرەكەوە سەیری چارەسەری كێشەكانی دەكرد.

ئێستایش لەدوای یەك مانگ حكومەتی هەرێم خەبەری بوەتەوە وەفدەی ناردوە و دەڵێ ڕێكدەكەوین. كە پێدەچێ كاتەكە زۆر درەنگ بێت و هیچی لێ شین نەبێ.

ئەی نازانن كە زۆر دەمێكە وتویانە ( لەدوای باران فەرەنجیم بۆچیە؟؟ )

بڕۆن فریای پڕۆژەیاسای بودجەی 2021. با ئەویش بەدەردی ئەم نەچێ …

بەختیار شاوێس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا