ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو ئاشكرا دەكات و باس لەوەدەكات، تائێستا بەهۆی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوەوە چەند كەسێك كوژراون 65 كەسی دیكەش بریندار بوون.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە كۆی ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەی لەچەند رۆژی رابردو لە سنوری پارێزگای سلێمانی دژی دواكەوتنی موچە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەكانەوە ئەنجامدرا، 65 كەس بریندار بوون.

وتیشی، “جگە لە برینداربوونی ئەو ژمارە خۆپیشاندەرە بەفەرمی كوژرانی شەش كەسیش پشتراستكراوەتەوە”.

سامان نادر باس لەوە دەكات، لەكۆی ئەو بریندارانەی خۆپیشاندانەكان 45 كەسیان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی چارەسەریان وەرگرتووە.

بەپێی سەرچاوە نارەسمیەكانیش دوای ئاسایی بونەوەی دۆخەكە دوو برینداری دیكەی خۆپیشاندانەكان گیانیان لەدەستداوە، واتە كۆی ئەو كەسانەی كوژراون گەشتووە بە هەشت كەس.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە شارو شارۆچكەكان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی چین و توێژەكانی موچەخۆران دژی لێبڕین و دواكەوتنی موچە ئەنجامدراو دوای دروستبونی گرژی و ئاڵۆزییەكانیش ژمارەیەك خۆپیشاندەر بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا