مافی مرۆڤی هەرێم: خۆپیشاندان مافێكی یاسایی هاوڵاتیانە

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند، پشتیوانی لە هەموو چالاكییەكی مەجەنی دەكەن و خۆپیشاندانیش بە مافێكی یاسایی هاوڵاتیان دەزانن، بەپێویستیشی دەزانن هێزە ئەمنییەكان هاوڵاتیان بپارێزن.

دەستەكە لە راگەیەنراوێكدا كە تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی پێشووی شارەكانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە ئاماژە بەوەدەكات، پشتیوانی لە چالاكی مەدەنی هاوڵاتیان دەكەن و پێویستە هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكانەوە هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر بپارێزن.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هاوڵاتیان لەپێناو دابینكردنی داواكارییەكان خۆپیشاندان دەكەن، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند.

بەهۆی خراپی ئەدای كابینەی نۆو دابەشنەكردنی موچەی فەرمانبەرانەوە، ماوەی چەند رۆژێكە، لەبەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندانەكانیش گرژی لێكەوتەوەو بەهۆیەوە هەشت كەس كوژران و نزیكەی 70 كەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا