پلان “B” حكومەتی هەرێم كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق نەگاتە رێككەوتن لەسەر نەوت‌و بودجە، ئەوە پلان “B” دەخاتە بواری جێبەجێكردن.

بەقسەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق نەگاتە رێككەوتن، ئەوە پلانی “B”یان دەبێـت بۆ چارەسەری دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان.

هەر بەقسەی مەسرور بارزانی، كە رۆژی چوار شەممە نۆی كانوونی دووەم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كردی، پلان “B” حكومەتی هەرێم كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەبێت.

مەسرور بارزانی هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە وتی: ئەوان پلانی یەكەمیان ئەوەیە، كە لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەنە رێككەوتن، بەڵام ئەگەر ئەوە نەبوو، ئەوە ناچارن دەست بۆ كەمكردنەوەی موچە بەرن، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە تێپەڕێنن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی چوار شەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێـە بەغداو گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەردوولا بكەن، كە ساڵانێكە بەردەوامی هەیە.

كێشەكانی هەولێرو بەغدا لەسەر نەوت‌و داهات‌و بودجەی هەرێمی كوردستانە، كە هەردوولا یەكتری تۆمەتبار دەكەن بەوەی پابەندی ئەو رێككەوتنانە نابن لەنێوانیاندا واژوو دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا