پۆڵەتیک پرێس
ڕۆستەم ئاغالە، هونەرمەندی شێوەکار و فۆتۆگرافەری دیاری کورد بەم زووانە نوێترین ئەلبومی تابلۆ و فۆتۆکانی بڵاو دەکاتەوە.
ڕۆستەم ئاغالە لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەو دوو ئەلبومەی کارەکانییەوە دەڵێت: بەو زووانە نوێترین ئەلبومی ڕەنگینی تابلۆ و فۆتۆکانم بڵاودەکەمەوە ، دواتر لەزۆربەی شارەکان بۆنەی نمایشی بۆ سازدەکەم، ئەلبومەکان بە بەرزترین کوالەتی لە وڵاتی چین چاپکراون، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سپۆنسەری چاپکردنیان بووە.
ئەلبومی یەکەمی ئاغالە بە ناوی ( نیگارەکانی شاماران ) نوێترین تابلۆکانی لەخۆدەگرێت.
ئەلبومی دووەمی ئاغالە بە ناوی (ئێمەکاکەین ) کارێکی فۆتۆیە دربارەی پۆرترێتی کەسایەتی کاکەیی یا یارسانیەکان لە کوردستانی گەورەدا .
هەروەها چاپی سێیەمی پێنج پۆستەریش بڵاودەکاتەوە کە هەڵبژاردەیەکە لە تابلۆکانی .