وەزیری دادی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند

پۆلەتیک پرێس

 

وەزیری دادی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە دەستلەکارکێشانەوەی لە حکومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و لەگڵ ئەوەشدا حەوت ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی، ئەمڕۆ دووشەممە ماری کلود-ی وەزیری دادی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و ئاشکرایکرد دوای ئەوەی دوو تەقینەوە بەیروتی پایتەختی هەژاند و ناڕەزایەتی جەماوەری سەریهەڵدا، چی دیکە نایەوێت لە حکومەتدا درێژە بەکارکردن بدات.

 

ئەو خانمە وەزیرە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاڕاستەی حسان دیابی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کردووەو لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشی دەکات.

ماری کلود ئاشکرایکردووە کە لەدوای دوو تەقینەوە گەورەکەی بەیروت و سەرهەڵدانی نارەزایەتی لە شەقامەکانی وڵاتەکەی، ناچاربووە دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.

 

ئەمە لەکاتێكدایە حەوت ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاندووەو نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی عەدنان زاهری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی  نوێنەران کردووە.

 

چواری ئەم مانگە، تەقینەوەیەکی گەورە بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و زۆرێک لە وڵاتان لەسەر ئاستی جیهان هاتنە سەر هێڵ بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری بە وڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا