داعش دوو بیرە نەوت لەكەركوك دەتەقێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەكی لەپۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، كە چەكدارانی داعش دوو بیرە نەوتی كێڵگەكانی كەركوكیان تەقاندووەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، چەكدارانی داعش بەیانی رۆژی چوار شەممە نۆی كانوونی دووەم لەرێگەی بۆمبی تەوقیدكراو دوو بیرە نەوتەكەیان تەقاندووەتەوە، كە كە بیرەكان لەكێڵگەی نەوتی خەبازە بوون.

هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، بەهۆی تەقینەوەی بیرە نەوتەكان، ئاگرێكی گەورە لەناو كێڵگەكە كەوتووەتەوە.

دوای تەقینەوەكانیش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دەستیان بهەوڵەكانیان كردووە، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەكانەوە كەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا