پۆڵه‌تیك سپۆرت
یاریی به‌رشه‌لۆنه و یۆڤانتۆس له جه‌وله‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كۆتایی هات، له یارییه‌كه‌دا یوڤی ئیتاڵی گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی له تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا وه‌شاند.
سه‌ره‌تای رۆناڵدۆ به لێدانێكی سزا گۆڵی پێشكه‌وتنی تیپه‌كه‌ی هێنا، دواتر میسی جوڵه‌كانی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام جارێكی دیكه به‌رگری به‌رشه‌لۆنه تووشی هه‌ڵه‌ی یارییه‌كانی دیكه بوون و له خوله‌كی (20) مینكی گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
له گێمی دووه‌م لیۆ چه‌ند جار چووه سه‌ر گۆڵی به‌فۆن و پیره‌كه‌ی یوڤی ته‌واوی هێرشه‌كانی به‌رپه‌رچ دایه‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه به‌رگری به‌رشه لێدانێكی سزایان به‌خشیه‌وه رۆناڵدۆ، ئه‌ویش گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌و ئه‌نجامه به‌رشه‌لۆنه (3به0) تووشی شكست بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی گه‌یشتنه قۆناغی دووه‌می خوله‌كه