گرانترین دەمامک لە جیهاندا دروستدەکرێت

پۆلەتیک پرێس

کۆمپانیایەکی دروستکردنی خشڵە گرانبەهاکان لەسەروبەندی دروستکردنی دەمامکێکدایە کە نرخێكی خەیاڵی لەخۆی دەگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی سکای نیوز عەرەبی، کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی کە کاری دروستکردنی خشڵە گرانبەهاکانەو دیزاینکردنیانە بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەنیازە دەمامکێک دروستبکات کە نرخەکەی دەگاتە ملیۆن و نیوێک دۆلاری ئەمریکی.

ئەو کۆمپانیایە دەمامکەکە لە زێڕی عەیارە 18 دروستدەکات، بەو هۆیەوە یەکێک لە سەرمایەدارەکانی چین لە ئەمریکا داوای کردووە بەر لە کۆتاییهاتنی ساڵی 2020 ئەو دەمامکە دروستبکرێت کە وای بۆ دەچێت دروستکردنی ئەو دەمامکە دەبێتە گرانترین و بەنرخترین لە جیهاندا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لەوەی جیهاندا چەندین لێکەوتەی گەورەی لێکەوتووەتەوەو هەزاران کەس لە جیهاندا تووشبوون و گیانیانلەدەستداوە، بەڵام هەندێک هەواڵی سەرنجڕاکێشیشی لەسەر بڵاوکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا