بڕیارێکی نوێی دەستەی دەستپاکی هەرێم لەبارەی فەرمانبەرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رێگری بکات لە فەرمانبەر و بەرپرسانی حکومی لە بەشداریکردنیان لە تەندەر و بەدەستهێنانی گرێبەستی کار بەمەبەستی کەمکردنەوەی گەندەڵی.

رۆژی سێشەممە ٨ی کانوونی یەکەم، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم رایگەیاند، بە بڕیارێکی نوێ فەرمانبەر و بەرپرسانی حکومەت بۆیان نیە بەشداری لە تەندەرەکاندا بکەن و گرێبەستی کار بەدەستبهێنن.

باسی لەوەش کرد، ئامانج لەم هەنگاوە کەمکردنەوەی دیاردەی گەندەڵی دارایی و ئیدارییە لە دامودەزگا و دامەزراوە حکومییەکاندا.

وتیشی: هەتا ئێستا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر دامەزراوەکانی حکومەت و زۆربەی ئەو رووداوانەی ئەم دواییە هۆکارەکەی بۆ گەندەڵی دەگەڕێتەوە و هاوڵاتیان متمانەیان بە حکومەت نەماوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا چەند رێنماییەکمان دەرکردووە کە رێگری دەکات لە هەر کەسێک کە پلەیەکی وەزیفی تایبەتی لە حکومەتدا هەبێت و بیەوێت بەشداری لە تەندەرەکاندا بکات، یاخود گرێبەستی کار بۆ کۆمپانیای خۆی یان کۆمپانیایەکی نزیک لە خۆی بەدەستبهێنێت.

هەریەکە لە هەولێر و بەغدا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لەژێر رۆشنایی قەیرانی دارایی تونددا دەژین و لە ئێستاشدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە و نرخی نەوت دابەزیوە، هێشتا ئەو قەیرانە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا