پۆڵه‌تیك پرێس:
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “حکومەتی هەرێم ناتوانێ بژێوی ژیان و موچە دابین بکات”.
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “حکومەتی هه‌رێم لەگەڵ بەغدا رێکناکەوێت، لانی کەم بۆ ئەوەی ئوباڵی قەیرانی دارایی و نەدانی مووچەی بخاتە ئەستۆ”.
وتیشی، “دەسەڵاتداران دەستبەرداری نابن و لانی کەم تا هەڵبژاردن حکومەت رادەستی کەسانی تەکنۆکرات و بێ لایەنی بکەن”.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستای هه‌رێم ئارێز عه‌بدوڵڵا پێشنیازیكرد “دەست بە ریفۆرمێکی ریشەیی بكرێت و کورسی دەسەڵات بۆ کەسانی تر چۆڵ بكرێت”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی پێشیوایه “بەدەر لەوانە دەستی دەستی پێکردن و پینەوپەڕۆ دەردی خەڵکی چارەسەر ناکات، لە ئەنجامدا دەترسم لە جیاتی لە دەستدانی دەسەڵات، قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستبدەین”.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی خه‌ڵك دژ به خراپی بژێوی ژیانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌خۆپیشاندنه‌كاندا باره‌گای حزبه سیاسییه‌كان سوتێندران، هاوكات ڕۆژی دووشه‌ممه خۆپیشانده‌رانی سه‌یدسادق به‌ده‌ر له‌سوتاندنی باره‌گا حزبییه‌كان، به‌شێك له باڵه‌خانه حكومییه‌كانی قه‌زاكه‌شیان سوتاند.