هێزە ئەمنیەكانی بادینان هەڵیانكوتایە سەر ماڵی بەدەل بەرواری

پۆڵەتیك پرێس

هێزێكی ئەمنی لە پارێزگای دهۆك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی بەدەل بەرواری و داوای مۆبایلی ناوبراویان لە ئەندامانی خێزانەكەی كردووە.

ئاری بەدەل بەرواری بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەمڕۆ هێزێكی پۆلیس بە دوو ئۆتۆمبێلەوە كە نزیكەی دە كەس بوون چونەتە ماڵەكەیان و داوای مۆبایلی باوكیان لێكردوون.

وتیشی، “ئەو هێزە داوای مۆبایلی باوكمیان كردووە، لەكاتێكدا ئێمە خۆشمان بەشوێن مۆبایلەكەیدا دەگەڕێن و لەكاتی دەستگیركردنیدا نازانین بەكێی داوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی پشكنینی ماڵەكەیان هێزە ئەمنییەكان چەند فایل و نوسینێكی بەدەل بەرواریان بردوە.

زیاتر لە چوار مانگە مامۆستا بەدەل بەرواری بەهۆی ئامادەكاریی و بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان دژی نەبونی موچە، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەركراوە و چارەنوسی نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا