ئەردۆغان: نابێت یەكێتی ئەوروپا بەویستی قوبرس و یۆنان بڕیار بدات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، نابێت یەكێتی ئەوروپا بەپێی خواست و ویستی قوبرس و یۆنان بڕیار بدات.

ئەردۆغان رایگەیاند، رازی نابن بەوەی لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا گەمارۆ بدرێن و ناشبێت ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا بەخواستی قوبرس و یۆنان لە دژی توركیا بڕیار دەربكەن.

وتیشی، “ئێمە هەوڵی ئاڵۆزكردنی دۆخی دەریای ناوەڕاست نادەین”.

ئەو وتانەش دوای ئەوە دێت، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كۆببنەوەو گفتوگۆ لەبارەی رێوشوێنەكانی سزادانی توركیاوە بكەن.

هاوكات بڕیارە رۆژی پێنج شەمە سەرۆكی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا كۆببنەوەو لەبارەی سزاكانی سەر توركیاوە بڕیار بدەن.

ئەو رێوشوێنانەش دژ بەتوركیا دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا سەرەڕای هۆشدارییەكانی یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی زلهێز، بەڵام توركیا چەندینجار گەڕان و پشكنینی بەدوای گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست دەست پێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا