پۆڵه‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی پێشوو مباپی فه‌ره‌نسی و یاریزانی پاریسان جێرمان ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یاند (100) گۆڵ، ئه‌وه ته‌واوی میدیاكان باسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریكه‌ره ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید، هه‌روه‌ها پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌ش ده‌یه‌وێت له‌نێوان هالاند و مباپی یه‌كێكان له ساڵی ئاینده بگوازێته‌وه.
به‌ڵام هه‌رزوو لێونادرۆی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریسان جێرمان هاته قسه و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان دوایی ئه‌و گۆڵانه ده‌یانه‌وێت بۆندی یاریزانه لاوه‌كه‌یان نوێ بكه‌نه‌وه، كه‌چی تا ئه‌مرۆ مباپی ره‌زامه‌ندی پێشانه‌داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی تازه بكاته‌وه و چاوه‌ڕوانی ناوبراو ده‌كرێت بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر هه‌ردوو یانه‌كه بڵێت.