وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ هەرێم نەگەشتوینەتە رێككەوتنی تەواوەتی

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تائێستا لەگەڵ حكومەتی هەرێم نەگەشتونەتە رێككەوتنی تەواوەتی، بەڵام ئەگەری هەیە بگەنە رێككەوتن.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەوانەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێم بگەنە ڕێككەوتن، بەڵام تا ئێستا نەگەشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

لەبارەی نرخی نەوتیشەوە ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و حكومەتی عێراقیش پلانی هەیە لە ماوەی داهاتودا وەبەرهێنان لەكەرتی نەوت و گازدا بكات.

هەورەك باس لەوەدەكات، نرخی بەرمیلێك نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بە 42 دۆلار خەملێنراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنجی ئەم مانگە شاندێكی هەرێم كە بۆ كاروباری تەكنیكی سەردانی بەغدایان كردبوو گەڕانەوە هەرێمن بەشێك لەمیدیاكانیش رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایان بڵاوكردەوە كە گوایە هەردولا لەسەر بنەمای رێككەوتنی پێشووی هەرێم و حكومەتی عێراق لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی رێككەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا