پۆڵه‌تیك سپۆرت
له هه‌فته‌ی (12) خولی لالیگای ئیسپانی تیپی به‌رشه‌لۆنه تووشی دۆرانێكی چاوه‌ران نه‌كراو هات به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی قادش به ئه‌نجامی (2به1) گۆڵ.
دوای یارییه كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه وتی:
گۆڵی دووه‌م له ئاستی ئێمه‌دا نه‌بوو ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین، هه‌روه‌ها له نیوه‌ی دووه‌م باش یاریمان نه‌كرد و تۆپه‌كانمان له ده‌ست ده‌دا، هه‌روه‌ها هه‌نگاوی باشمان بۆ پێشه‌وه نا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت باشتر كارمان بۆ نه‌كردووه.
ئێمه تیپه‌كه‌مان شه‌ر بۆ بردنه‌وه نه‌كات و پێویسته یاریكه‌ره‌كان ركابه‌ری زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ین و كۆڵیش ناده‌ین، راسته (12) خاڵ له‌دوای ئه‌تله‌تیكۆیان، به‌دڵنایی كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه نێو ركابه‌رییه‌كه. هه‌ر یاریزانێكم ئاستی خراپ بێت بێگومان به ته‌نیا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له كۆتایدا هه‌مووان به‌رپرسین له‌وه‌ی توشمان بوو ئه‌مشه‌و.