مایكەكە بێننە لای من پێتان دەڵێم ، ئێستا بارودۆخ لە ھەولێر چۆنە !

ـ عەرەب ،خاوەنی هۆتێل و چێشتخانە و مەساجخانەیە،
تورکمان، خاوەن زێڕنگرو کوتاڵ فرۆشە،
مەسیحی، خاوەن باڕو مەیخانەیە ،
سوری خاوەن فۆڕمی بایەعی و جنسیەی عێراقی و صاڵۆن و سەرتاش خانەیە،
تورک ،خاوەن نەخۆشانەو پاقلاوەو سەمون خانەیە ،،
ـ مەسئول، خاوەن مەعمەل شیش و بیرە نەفت و پاڵاوگەیە،
ـ كوڕە مەسئول، خاوەن گروپی بازرگانی و تەندەرو كۆگای دەرمانخانەیە،
ـ مەسئول حیمایەی مەسئول، خاوەن قوتابخانەی تایبەتی و زانكۆی ئەھلیە،
ـ سكرتێری وەزیر، خەریكی واستەو مامەڵەو بەرتیل خۆریە،
ـ گەڕەکەکانی باداوەو شورتاوەو سێتاقان و سەیداوەو تەیراوەو بەلاشاوەو منتکاوەو شاپاوەو دڕکاوە پڕ ماڵە پێشمەرگەو ئاسایش و شورتەو مکافەحەو فەرمانبەری بێ موچەیە ،،
قەتەوی و مامزاوەو نەورۆزو کوردستان و کرێکاران و کوران و بەستەپیازەو گێ مەدێ پڕ ماڵە شەهیدو کەم ئەندامی شەڕی ناو خۆو داعشی بەو دواییەیە،
خانوەکانیان هەمووی سەد مەترە کۆڵان پڕ منداڵی كلێنس فرۆشی ترافیك لایتەكانە خۆشترین سوعبەتیان شەڕە جوێنەكانی شانۆگەری بەزمی بەزمە، گەنجە تازە پێڕا گەیشتوەکانیش بەیانیان لەسەر بانەكان كۆتر ھەڵدەفرێنن نیوەڕۆیان لە كۆڵانەكان بەماتۆڕەکی صینی و ئێرانی بێ ئەوەلیات گزۆزەکەشیان دڕاندیە تاکو زۆرترین خەڵک ئیزعاج کەن،ئێوارانیش لەداخی بێ پارەیی بۆ كافتریا و نەبونی (وای فا) لەبن دیواری بیری ئاو بەدیار گڕەگڕی مۆلیدەكان هەریەکەو مۆبایلەکی گڵاکسیان لەدەستە بە بەرنامەی (شێرئیت) وێنەی سمتی مونا قاوەچی و ڕانی یارجان و سینگی بەیۆ فستق بەدەم هەڵمژینی جگەرەی (ئیسی) بۆ یەکتر دەنێرن،،
ـ شاری خەونەکان و بەختیاری و شوقەی زەکەریاو ئیمپایەرو پارک ڤیو و 32ی پارک و گرین لاند و گوندی ئینگلیزی و ئیتاڵی پڕ ماڵە شێخ و ئەندام مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و مەسئول لق و پەرلەمان تێرو کاوێشکار و شارەزای بواری ئابوری و وەزیرو کادیری پێشکەوتوی(حیز)بیە ،
ئینجا منداڵەکانیان قەیدی قوتابخانەكانی ئیشقی توركی و شوەیفاتی نێو دەوڵەتیە ، گەنجەکانیشیان بە لێکزز و جاگوارو ڕێنج ڕۆڤەرو ئێکس کڵاسە جام ڕەشەکان ئێواران کەپڵە كچە مۆدێلە شیرو نۆتێلا خۆرەكانیان هەڵدەگرن بەرەو مەزرەعە تایبەتیەکانیان ،، لە شەقامی شۆڕش لای مام (دەیوس)ی مەشروب فرۆش چوار فلاشی چی و مروری چی !ڕێک لەناوەڕاستی شەقامەکە دەوەستێ دەچێ بتڵێک شیڤازی ٢١ و بتڵەک شەرابی ٢٠ ساڵی و سێتەک بیرەی ئەڵمانی و کیلۆیەک فستق و تەرتیبات دەکڕێ باژۆ بەرەو ڤێلاو مەزرەعەكانی شەقڵاوە و پیر ڕەش و ڕێگای مەصیف
هەڤاڵ ئاکۆ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا