عەبدولمەهدی: رێککەوتن لەگەڵ چین ژێرخانی ئابووری عێراق دەژێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ چین و وڵاتانی دیکە دەبێتەهۆی بنیادنانی ژێرخانی ئابووری بۆ وڵاتەکە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، هیوادارین حکومەتی ئێستا ئەو ئەرکانە تەواو بکات کە هەموومان پێکەوە دەستمان پێکرد، بەنمونە چین سەرەتایەک بوو بۆ دۆزینەوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هاوکارانمان.

وتیشی: بیرمان لە هندستان و یابان و کۆریای باشوور کردەوە بەوپێیەی هاوردەکاری سەرەکی نەوتی عێراقین، باسی لەوەش کرد، لەوبارەیەوە بەکردەیی یاداشتنامەیان ئاراستەی یابان کردووە.

جەختی لەوەش کردەوە، رێککەوتن لەگەڵ چین و وڵاتانی دیکە دەتوانێت ژێرخانی ئابووری عێراق ببوژێنێتەوە و هەتا ئەم هەنگاوەش نەنرێت ناکرێت لە عێراق بیر لە بنیادنانەوە و گەشەپێدان بکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە عێراق بە دۆخێکی ئابووری ناهەمواردا تێدەپەڕێت و هاوڵاتیانی وڵاتەکە بەدەست خراپی خزمەتگوزاری و گوزەرانیانەوە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا