یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت بەمزوانە كۆبونەوەی سێ قۆڵی سێ لایەنە پێکهێنەرەکەی حکومەت كە لە پارتی، یەكێتی و گۆڕان پێكهاتووە ئەنجام دەدرێت.

لەماوەی رابردوودا بزوتنەوەی گۆڕان چەند جارێك داوای ئەنجامدانی كۆبونەوەی سێقۆڵی كرد، بەڵام تائێستا وادەی ئەو كۆبوونەوەیە دیارینەكراوە.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ میدیاكانی نزیك لە حیزبەكەی ئاشكراكردووە، بەمزوانە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆبونەوەی سێ قۆڵی ئەنجامدەدەن، نەک تەنها ئەو سێ لایەنە، بەڵکو گرنگە لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کۆببنەوە و بۆچوونی ئەوانیش وەردەگرن لەبارەی ئەو كێشەو گرفتانەی هاتووەتە ئارا و بەتایبەت بەرامبەر بەغدا.

دەشڵێت، ” لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان شەریکن لە حکومەت و پەرلەمان و ڕێککەوتنیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم و زۆرینەی خاڵەکانی ڕێککەوتنیش جێبەجێدەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا