پەرلەمانتارێك: شار بە گازی فرمێسك رێژ و هێزی ئەمنی مەدەنی تەنراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رەخنەی توندی لە هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی دەگرێت و دەڵێت ،”لەگەڵ دەنگی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندەرانین و خۆپیشاندەران هیچ كاردانەوەیەكی نایاساییان نەبووە”.

شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە بەهۆی بەشداربوونی لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی برینداربووە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئێستا تەندروستی باشەو بەنوێنەرایەتی 37 ئەندامی ناڕازی بەشداری خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانییان كردووەو لەگەڵ دەنگی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندەرانن.

ئاماژەی بەوەكرد، خۆپیشاندەران هیچ كاردانەوەیەكی نایاساییان نەبووە و تەنها داوای مافی رەوای خۆیان كردووە كە موچەیە.
وتیشی، “شۆستەو شەقامی سلێمانی لەلایەن هێزەئەمنیەكان و بەهێزی مەدەنی تەنراوەو بەگازی فرمێسك رێژ و تەقەكردن بەسەر خۆپیشاندەراندا هێرشكرایە سەر خۆپیشاندەران”.

بۆ رۆژی دووەم لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی دژی دواكەوتنی موچە ئەنجامدرا، گرژی و ئاڵۆزیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا