هێزێكی ئەمنی زۆر لە سەرای سلێمانی جێگیركران

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێگریكردن و بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران، ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكان لە بەردەركی سەرای شاری سلێمانی بڵاویان پێكرا.

پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە شوێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە وتی، “هەرچەندە تائێستا گردبونەوە و خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاوازەكان بۆ داواكردنی مافە رەواكانیان دەستی پێنەكردووەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە بەردەم بەردەركی سەرا و جێگیركراون”.

دەشڵێت، “هاتنی ئەو هێزە ئەمنیانە بۆ ڕگریكردن و بڵاوەپێكردنی هاوڵاتیانە تا خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن”.

 

راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان رێگە نادەن كەس وێنە بگرێت، هەركەسێك وێنە بگرێت ئەوا مۆبایلەكەی لێوەردەگرن و وێنەكان دەسڕنەوە. “بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان تەقە بە ئاسماندا دەكەن تاوەكو بڵاوە بەخۆپیشاندەران بكەن”.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم هاوڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەكانی موچەخۆران دژی دواكەوتن و نەدانی موچە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا