پەرلەمانتارانی عێراق داوای خۆپیشاندەرانی هەرێم دەبەنە ناوەندە سیاسییەكان

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی عێراق پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی هەرێم دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن، دەنگی ئەو خۆپیشاندەرانە دەگەیەننە هەموو ناوەندە سیاسی و دبلۆماسی و راگەیاندنەكانی دونیا.

ئەو پەرلەمانتارانە كە ژمارەیان 15 كەسەو پەرلەمانتاری كوردن لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێن، “پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەكەین و دەنگمان دەخەینە پاڵ داوا رەواكانیان”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، بەردەوامی سیاسەتی تاڵانی داهاتەكانی هەرێم و درێژەدان بە شێوازە شكستخواردوەكانی حوكمڕانی وایكردوە كە چیتر خەڵكی كوردستان لە توانایدا نەمێنێ تەحەمولی ئەو هەمو بەدكاریی و گەندەڵیی و تاڵانییە بكات.

ئەوەش دەخەنەڕوو، لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەكانیدا هەموو هەوڵێك بۆ جێكەوتنی داوای خۆپیشاندەرانی هەرێم دەخەنەگەڕ.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە سلێمانی دژی نەبوون و دواكەوتنی موچە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان كرد ئەم حكومەتە هەڵبوەشێتەوەو كەسانێك دەستبەكاربن كە توانای دابەشكردنی موچەیان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا